Podcaster
Episoden
10.07.2025
1 Stunde 28 Minuten
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر بەختیار کەمال تاڵەبانی گفتوگۆ
دەکەین دەربارەی بابەتێکی زۆر گرنگی ژیانی هەر یەک لە ئێمە ئەویش
بابەتی هونەری مامەڵەکردنە لەگەڵ خەڵک و نهێنی پەیوەندی سەرکەوتوو و
کۆمەڵایەتیبوون و چۆن هاوسەنگی پەیوەندییەکانمان ڕابگرین
Mehr
10.07.2025
1 Stunde 41 Minuten
لەم ڤیدیۆ تایبەتەدا بە دوو قۆڵی باس لە تەاوی ئەو کتێب و فلیم و
کەسایەتییە کاریگەرانە دەکەین کە هۆشیاریان کردووینە سەبارەت بە
چەندین بابەت و کاریگەریان هەبووە لە سەر ژیانمان و ڕۆڵیان هەبووە
لە بنیاتنانی کەسایەتی و بیروبۆچوونمان وەک دیوەخان
Mehr
10.07.2025
1 Stunde 12 Minuten
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک گۆران جەودەت کە ئەندازیاری
پڕۆگرامسازییە لە کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت. گفتوگۆ دەکەین دەربارەی
ئەوەی کە چۆن وەک گەنجێک کە لە کوردستان خوێندنی تەواو کردووە و
توانیویەتی ببێت بە ئەندازیار لە یەکێک لە گەورەترین
کۆمپانیاکانی جیهان
Mehr
10.07.2025
1 Stunde 19 Minuten
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر فاتح سەنگاوی، پسپۆڕ و شارەزا لە
بواری ئەنفال و خاوەن چەندین کتێب و توێژینەوە لەسەر ئەو بوارە،
گفتوگۆیەکی تێروتەسەل دەکەین لەسەر پڕۆسەی ئەنفال و جینۆسایدی
گەلەکەمان هەروەها کۆمەڵێک چیرۆک و بەسەرهاتی زۆر کاریگەر و
ناخهەژێن دەگێڕێتەوە کە زۆر پێویستە ئەم نەوەیەی ئێستا گوێبیستی بن
و ئەو مێژووە بزانن. هەروەها باسێکی دۆخی براینمان دەکەین لە
کوردستانی ڕۆژئاوا و ئەگەرەکانی بەردەمیان لە داهاتوودا.
Mehr
10.07.2025
1 Stunde 22 Minuten
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر مەدیبا کوڕەزاکەی نێڵسۆن ماندێلا،
شارەزا لە بواری سیاسەت و هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا لە بواری
پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و چارەسەرکردنی قەیران. گفتوگۆ دەکەین
دەربارەی سیاسەت و کێشەکانی وڵاتی ئەفریقای باشوور و چۆن دەتوانین
ئێمەی کورد سوودمەند بین لەو مێژوو و خەباتەی ئەوان و ئەزموونێکی
سەرکەوتوو تۆمار بکەن. هەروەها باس لە جیاوازی و لێکچوونەکانی
کلتووری هەردوولا دەکەین
Mehr
Über diesen Podcast
پۆدکاستی دیوەخان پۆدکاستێکە کە پلاتفۆرمێک دابین دەکات بۆ گفتوگۆکردن
دەربارەی جۆرەها بابەتی سەرسامکەر لەگەڵ کەسانی خاوەن باکگراوندی
جۆراوجۆر بە شێوازێکی گەنجانەو پڕ لە تەنز.
Kommentare (0)